عیراقی
پێویستیان بە فەرمانبەرە و داوای پڕكردنەوەی فۆرم دەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق پێویستی بە نزیكەی 250 هەزار فەرمانبەر هەیە بۆ سەر سندوقەكانی دەنگدان، بەڵام تائێستاش كەمتر لە 200 هەزار كەس فۆرمیان پڕكردووەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق تا دوێنێ 9ی حوزەیران، 187 هەزار 861 كەس فۆرمیان پڕكردووەتەوە بۆ سەر سندوقەكانی دەنگدان، ئەوەش لە كاتێكدایە كە پێویستیان بە نزیكەی 250 هەزار فەرمانبەر هەیە.
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هەر فەرمانبەر یان دەرچوویەكی زانكۆ و پەیمانگاكان یان هەر خوێندكارێك بیەوێت دەتوانێت فۆرم لە رێگەی ئۆنلاینەوە پڕبكاتەوە بۆئەوەی ببێتە كارمەندی كۆمسیۆن بۆ سەر سندوقەكانی دەنگدان.
باسی لەوەشكردووە، پەیوەندییان بە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە كردووە بۆ ئەوەی رێزوسوپاس بەو فەرمانبەرانە بدرێت كە دەبنە كارمەندی سەر سندوقەكانی دەنگدان.
ئ پ
بیروڕا



