عیراقی
یەکەم حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون لە سەڵاحەدین تۆمارکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سەڵاحەدین سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لە سنووری پارێزگاکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سەڵاحەدین رایگەیاند "ئەمڕۆ یەکەم حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەی فێرخوازی تکریت تۆمارکراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "توشبووەکە هاوڵاتیەیكی تەمەن 41 ساڵە و دانیشتووی شاری تکریت-ەو بەرکەوتەی لەگەڵ کەسانی تووشبوو بە پەتاکە هەبووە".
ئەمە لە کاتێکدایە، تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە زۆربەی پارێزگاکانی عیراق تۆمارکراوەو ژمارەی تووشبووانیش گەشتووەتە 69 کەس لە بەرانبەردا 13 کەس تاوەکو ئێستا بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ب ح

بیروڕا