عیراقی

سودانی: بەپێی دەستوور مامەڵە لەگەڵ پرسە ناوخۆییەکان دەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانی: بەپێی دەستوور مامەڵە لەگەڵ پرسە ناوخۆییەکان دەکەین
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/6/11، سەرۆک وەزیرانی عیراق پێشوازیکرد لە باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە بەغدا و باڵیۆزانی ئەندامی هەمیشەیی ئەمەریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "بەغدا کار بۆ ئەوە دەکات کە رۆڵی هەرێمی خۆی لە رێگەی ناوەرۆکی یاسایی و دیبلۆماسی و مرۆییەوە بەرز بکاتەوە، لە هەمانکاتدا دڵنیایی دەدات لەوەی کە ناچێتە ناو هیچ ململانێیەکەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "حکومەتی عیراق بەپێی پڕۆسەی یاسایی و دەستووری مامەڵە لەگەڵ پرسە ناوخۆییەکان دەکات، لەگەڵ دادپەروەری و یەکسانی بۆ هەموو هاوڵاتییان".

ئەوەشی خستەڕوو "دوێنێ یادی کەوتنی موسڵ و رووداوەکانی داگیرکردنی ئەو شارەیان لەلایەن داعشەوە لە ساڵی 2014، کردووەتەوە بۆیە سوپاسی هەموو ئەو دۆستانە دەکەن کە پشتیوانی عیراق بوون لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان".

لای خۆیانەوە باڵیۆزەکان پشتیوانیان بۆ سیاسەت و هەنگاوەکانی حکومەتی عیراق دووپاتکردەوە لە چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan