عیراقی

پەرلەمانی عیراق دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی عیراق دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/6/11، به‌شی راگه‌یاندنی پەرلەمانی عیراق خەرجکردنی 100 مليۆن دینار وەک پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ هەر پەرلەمانتارێک رەتدەکاتەوە.

به‌شی راگه‌یاندنی پەرلەمانی عیراق ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "زیاتر لە چوار مانگە وەزارەتی دارایی عیراق جگە لە مووچە هیچ بڕە پارەیەکی بۆ مەبەستی خەرجییەکان بۆ پەرلەمان نەکردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو دەنگۆیە دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکی نییە  و ئامانج لێی بێڕێزیکردنە بە پەرلەمان و پەرلەمانتاران و شێواندنی وێنەیانە لەبەردەم رای گشتیی".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan