عیراقی

نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران درێژكرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران درێژكرایەوە
مەودا میدیا-

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق بڵاویکردەوە واده‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانی بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژی تر درێژكردووەتەوە  كه‌ له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 2025/6/15وە ده‌ستپێده‌كات.

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگەیاند "ژمارەی ئەو کەسانەی کە داتاکانیان نوێکردووه‌تەوە گەیشتووەتە دوو ملیۆن دەنگدەر".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ژمارەی دەنگدەرانی تۆمارکراوی بایۆمەتریش گەیشتووەتە 21 ملیۆن و 223 هه‌زار و 319 كه‌س و پرۆسەکەش بەردەوامە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan