عیراقی

سەرۆک کۆماری عیراق لەگەڵ سەرۆکی دادگای فیدراڵی کۆبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆک کۆماری عیراق لەگەڵ سەرۆکی دادگای فیدراڵی کۆبووەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/6/15، سەرۆکی دادگای فیدراڵی دوای گەڕانەوەی لە حەج سەردانی سەرۆکایەتی کۆماری عیراقی کرد و لەگەڵ لەتیف رەشید سەرۆک کۆمار کۆبووەوە.

لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق رایگەیاند "پێویستی چەسپاندنی سەروەری یاسا و سەربەخۆیی دادگا ببێتە گەرەنتی چارەسەرکردنی بڕیارەکان لە هەموو ناکۆکیەکان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە بەپێی دەستوور و یاسا چارەسەرێکی کۆتایی بۆ قەیرانی دارایی هەرێم دیاریی بکریت".

 لای خۆیەوە دادوەر جاسم ئەلعەمیری، سەرۆکی دادگای فیدراڵی رایگەیاند "دەستوور و یاسا گەرەنتی بەرژەوەندی و مافی خەڵك دەكات و یەكڕیزی نیشتمانیی بەهێزتر دەکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەپێی یاسا رێگەچارەی بۆ بدۆزرێتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan