عیراقی

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان کۆبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان  کۆبوونەوە
مەودا میدیا-

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان سەبارەت بە پێشێلكردنی ئاسمان عیراق و هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کۆبووەوەو راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە ماڵی حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر كۆبوونەوە و داوای خۆپیشاندانی جەماوەرییان كرد دژبە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.

سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی رایانگەیاند "بەكارهێنانی ئاسمانی عیراق بۆ هێرشكردنە سەر ئێران لەلایەن قەوارەی زایۆنییەوە رەتدەكەنەوە".

ئماژەیان بۆ ئەوەشکرد "بەتووندی هێرشەکانی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ئێران ئیدانە دەکەن کە بووەتەهۆی شەهیدبوونی ژمارەیەك لە سەركردە و زانا و دەیان هاوڵاتیی مەدەنی".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan