عیراقی

فایەق شێخ عەلی دەركەوتەوە و باسی سەعاتی سفر بۆ عیراق دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


فایەق شێخ عەلی دەركەوتەوە و باسی سەعاتی سفر بۆ عیراق دەكات


مەودا میدیا-
فایق شێخ عەلی، كەسایەتی سیاسی و پەرلەمانتاری پێشووی عیراق، جارێكیتر بە پەیام و پێشبینییەكانی هۆشداری دەدات و پێشبینی سەعاتی سفر بۆ عیراقییەكان دەكات.

لە پەیامێكدا كە بەناوی بانگەوازێكی ترسناك بۆ شۆڕشگێڕانی تشرین لە تۆڕی ئێكس بڵاویكردووەتەوە فایەق شێخ عەلی رایگەیاندووە"لەسەر داوای ئەو كەسانەی كە ماوەیەكە پەیامم بۆ دەنێرن و دەیانەوێت سەعاتی سفر و شۆڕش لە دژی میلیشیاكان دیاریی بكەم ئەمەتان پێدەڵێم".

لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە"سەعاتی سفر بۆ چوونتان بۆ ناو ناوچەی سەوز و بەدەستگرتنی دەسەڵات لە دوو حاڵەتدا دەبێت،  كە حاڵەتی یەكەمیان كوشتنی خامنەیی و حاڵەتی دووەمیش كەوتنی رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێرانە". 


ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال