عیراقی

كاری نوێنەرایەتییەکانی عیراق لە ئێران به‌رده‌وامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاری نوێنەرایەتییەکانی عیراق لە ئێران به‌رده‌وامە
مەودا میدیا-

وەزارەتی دەرەوەی عیراق بڵاویکردەوە کە کاری نوێنەرایەتییەکانی لە ئێران بەردەوامە و  هیچ پلانێك نیه‌ بۆ راگرتن یان داخستن و کشانەوەی کارمەندەکانیان لەو وڵاتە.

وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند "باڵیۆزخانە و کونسوڵگەرییەکانیان بەردەوامن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە عیراقییەکانی نیشتەجێی شارەکانی ئێران، کاردەکەن بۆ ئاسانکاریی  بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتییانەی گیریان خواردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پابەندن بە پاراستنی بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی عیراقی لە دەرەوەی وڵات و پێشکەشکردنی پاڵپشتی پێویست لە هەموو هەلومەرجێکدا بە تایبەت لە کاتی قەیرانەکاندا".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال