عیراقی
ترەمپ هۆشدارییەكی توند دەداتە عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا هۆشداری دایە بەرپرسانی عیراق لەوەی هەر جوڵەیەكی هێزەچەكدارەكان لە وڵاتەكەیانەوە باجی قورسی دەبێت و عیراق پەلكێشی جەنگێكی نوێ دەكات.
ترەمپ رایگەیاندووە"لە ئەگەری هێرشی ئەمریكا بۆ سەر ئێران ئەگەر رووبدات یان نا، هەر جۆرە جوڵە و چالاكییەكی گرووپ و هێزەچەكدارەكان دژ بە هێزەكانیان باجی قورسی دەبێت، بۆیە پێویستە بەرپرسانی عیراق ئاگایان لەو كارە بێت".
وتیشی"گرنگە هێزە ئەمنییەكانی عیراق رێگری لە هەر هەوڵێكی هێزەچەكدارەكان بكەن بۆ ئاراستەكردنی مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە دامەزراوە ئەمنییەكانی عیراقەوە، چونكە ئەو وڵاتە ماوەیەكی كەمە لە جەنگ دووركەوتووەتەوە و هەر تێوەگلانێكیتر لە جەنگ وێرانی دەكات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، پێویستە عیراقییەكان بەرژەوەندی وڵاتەكەیان بخەنە پێش هەموو شتێكەوە و گرنگی بە ئایندەی وڵاتەكەیان بدەن".
ئ پ
بیروڕا



