عیراقی

هەموو كێڵگە نەوتییەكانی عیراق لە كاردان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەموو كێڵگە نەوتییەكانی عیراق لە كاردان


سەرەڕای بەردەوامی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، بەڵام هیچ كاریگەرییەكی لەسەر عیراق نەبووە لە رووی بەرهەمێنانی نەوتەوە. 

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند"هەرچەند عیراق دراوسێیەكی نزیكی ئێرانە، بەڵام ئاڵۆزییەكانی ئەو وڵاتە كاریگەری لەسەر بەهەمهێنانی نەوت لە وڵاتەكەی نەبووە و تا ئێستا بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لە تەواوی عیراق بەردەوامە و هیچ یەكێك لە كێڵگە نەوتییەكان نەوەستاون". 

وتیشی"بەشی زۆری كرێكارە بیانییەكان كە لە كێڵگە نەوتییەكان كاردەكەن بەشێوەی نۆبە یان موتەناوب كاردەكەن، بۆیە ئێستا بەشێك لەو كرێكارانە بەهۆی تەواوبوونی نۆبەیانەوە لە پشوودان، بەڵام ئەو بەشەی كە جێگایان دەگرێتەوە، بەهۆی داخستنی گەشتە ئاسمانییەكانی عیراقەوە بۆ هەندێك لە وڵاتان نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە سەركار، بەڵام ئەوەش نەبووەتە هۆی وەستانی كاری بەرهەمهێنانی نەوت". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"بەشی هەرەزۆری كاری كۆمپانیاكان لەلایەن فەرمانبەرانی شارەزای عیراقییەوە بەڕێوەدەچێت، بۆیە ئامادەنەبوون یان غیابی شارەزایانی بیانی نابێتە هۆی وەستانی كاری كۆمپانیا نەوتییەكان و بەرهەمهێنانی نەوت".
ئ پ  

Qaiwan
Qaiwan