ئابووری

سبەی دەست بە دابەشكردنی ئەم پارەیە دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی دەست بە دابەشكردنی ئەم پارەیە دەكرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی داوا لە بەڕێوەبەری قوتابخانەكان دەكات سبەینێ سێشەممە پارەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەكرێت و پەیوەندیان پێوە بكەن.

لە ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی هاتووە "سەرجەم بەڕێوەبەری خوێندنگە بنەرەتی و ئامادەییەکان و باخچەکانی منداڵان ئاگادار دەکەین کە وانەبێژیان هەیە سبەینێ سێشەممە، كاتژمێر 10 و نیو سەردانی ژمێریاری وانەووتنەوە بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی کرێی وانەبێژی مانگی یەكی 2020".

باس لەوەشكراوە "تەنیا رۆژی سێشەممە دادەنیشن بۆ پێدانی چەكی مانگی یەك، بۆ  وانەبێژی مانگی (12) دوو جار ئاگاداری بڵاو کراوەتەوە بەڵام هەندی لە خوێندنگەکان نەهاتون بۆ وەرگرتنی  چەک  بەرپرسیارێتی ئەکەوێتە ئەستۆی خۆیان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال