عیراقی

سودانی: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران رەتدەکەینەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانی: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران رەتدەکەینەوە
مەودا میدیا-

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق بڵاویکردەوە کە محەمەد شیاع سودانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی روسیا ئەنجامداوەو هێرشی ئیسرائیل و بۆ سەر ئیڕان و دۆخی غەززەیان تاوتوێکردووە.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "سودانی دەستدرێژی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران رەتکردووەتەوەو بۆردومانكردنی بنكە ئەتۆمییەكان لەلایەن ئەمەریكاوە بە پەرەسەندنێكی  مەترسیدار زانیوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پوتن پێشێلكردنی ئاسمانی عیراقی لەلایەن فڕۆكەی ئەمەریكا و ئیسرائیلەوە ئیدانە كرد و جەختی  لە پشتیوانی هەنگاوەكانی عیراق بۆ پێشگرتن لە پێشێلكردنی سەروەری وڵاتەكەی كردەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan