عیراقی

رێژەی بێكاری لە عیراق بۆ 13% دابەزیوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێژەی بێكاری لە عیراق بۆ 13% دابەزیوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق ئاشکرایکرد لەئێستادا رێژەی بێكاری لە عیراق بۆ ئاستی ساڵی 2020 دابەزیوە، ئەوەش بەهۆی پەرەپێدان و دەستپێکردنەوەی پڕۆژە راگیراوەکان.

عەبدولزەهرا هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند "رەخساندنی هەلی كار لە كەرتەكانی گەشەپێدان و دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان بەشێک بووە لە هەنگاوەکانی كەمكردنەوەی رێژەی بێكاریی".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەپێی پلانەکانی حكومەت لەئێستادا رێژەی بێكاری لە 17%وە  بۆ 13% دابەزیووەو ئەوەش جێگەی خۆشحاڵییە بۆ وڵات و وەزارەتەكەیان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan