عیراقی

مالکی: عیراق دوورنییە لە شەڕی ئیسرائیل

مەودا میدیا - سلێمانی |


مالکی: عیراق دوورنییە لە شەڕی ئیسرائیل
مەودا میدیا-

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاشکرایکرد کە وڵاتانی دەوروبەری عیراق خاوەنی هێزن، پێویستە عیراقیش بۆ پاراستنی سەروەریی و مافی گەلەکەی خۆی پڕچەک بکات.

نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند "پێویستە پێداچوونەوە بە دامەزراوە و دەزگا ئەمنییەکان و سەربازییەکاندا بکرێتەوە، تاوەکو دڵنیابن کە سەروەریی وڵات لە هەڕەشە دەرەکییەکان دەپارێزێن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، لوبنان، سوریا و دواتر ئێران لەبەرئەوە عیراقیش پارێزراو نییە و پێویستە عیراق دەوڵەتێکی بەهێز بێت، خاوەنی هەموو هۆکارەکانی بەرگری بێت".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan