عیراقی
سهرۆكی دادگای فیدراڵی خانهنشینكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/6/29، داواكەی سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بۆ خانەنشینكردنی پەسەندكرا، ئەوەش دوای ئەوەی داوای بەخشینی لە ئەرکەکەی کرد.
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق رایگەیاند "بەهۆی دۆخی تەندروستی داواکاریی دادوەر/ جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیان بۆ خانەنشین بوون پەسەند کردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دادوەر مونزیر ئیبراهیم حسێن،یان وەک سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی کاندیدکردووەو بۆ ئەو مەبەستە داوا لە سەرۆک کۆمار دەکەن مەرسومێکی سەرۆکایەتی بۆ جێگیرکردنی ناوبراو لە پۆستەکەی دەربکات".
ب ح

بیروڕا