عیراقی
کاروان یاروەیس: دادوەر فایەق زەیدان یارییەکەی بردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد دادوەر فایەق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری لە ململانێیدا لەگەڵ دادوەر جاسم عەبود سەرۆکی پێشووی دادگای باڵای فیدراڵی یارییەکەی بردەوەو پێگەی خۆی لە دەوڵەتی قووڵ بەهێزتر کرد.
کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "ململانێی نێوان فایەق زەیدان و جاسم عەبود عەميری نموونەی زیندووی بەریەککەوتنی دامەزراوەکانە لە عیراق و زاڵبوونی هەژموونی کەسییە بەسەر رۆڵی دامەزراوەکانی دەوڵەتدا".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەریەککەوتنی دەسەڵات و دامەزراوەکان و قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکانیان تێکەڵبوونی دەسەڵاتەکانیان و لاوازبونی دامەزراوەکانی دەوڵەت، هۆکارەکەی زاڵبوونی پشک پشکێنەی سیاسی و کەسیی و گرووپە جیاجیاکانن،لاوازبوونی دامەزراوەکانی دەوڵەت بەتایبەتی دامەزراوەو دەسەڵاتە فیدراڵییەکان تەنها زیانی گەورەی بۆ عیراق نابێ، بەڵکو زیانی گەورەتری بۆ کورد دەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "جگە لە مەترسیە دەرەکییەکان و هاوکێشە هەرێمایەتییەکان، لەوانە هەرەشەی ئەمەریکا بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی (مقاومە) و سڕکردنی شەڕی ئێران- ئیسرائیل، کە دوێنێ سەرکردەیەکی بەئاگای وەک نوری مالیکی هۆشداریدا کە عیراق بەدوورنابێ لە مەترسییەکان لە ناوخۆدا مەترسی گەورەتر هەیە، کە سیستەمی حکومڕانی و سیاسی لە عیراق ستۆک بووە".
باسی لەوەشکردووە "سیستمی سیاسی رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر بەرەو بنبەست ئەچێت، قوڵبوونەوەی ململانێیەکان و تەشەنەکردنی گەندەڵی و بەرتیل خواردن و خراپ بەرێوەبردن و لاوازبوونی رۆڵی دامەزراوەکان و بوونی چەک لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت لەمەترسیە جددییەکانن، شیعەکان نایانەوێ هەڵبژاردن دوابکەوای بۆئەوەی بۆشایی دەستوری دروست نەبێ و دەسەڵاتی شیعە شەرعیەت دەستوری لەدەست نەدات، بەڵام دەبێت هەنگاوی جددی بنێن بۆ چاکسازی لەدەسەڵاتەکەیان بەڵکو رۆژ لەدوای رۆژ خراپتر دەبێت".
ب ح

بیروڕا