عیراقی

ئەنجومەنی ئابووری عیراق کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی ئابووری عیراق کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئابووری عیراق کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ وەفدی هەرێم لەبارەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت ئەنجامدەدات.

سەرچاوەیەک لە بەغدا رایگەیاند "کۆبوونەوەکە بە بەشداریی هەریەک لە فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دارایی، وەزیرەکانی نەوت و پلاندانان لەگە وەزیری سەرچاوە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان درێژە بە گفتوگۆکانی دوێنی دەدەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "گفتوگۆکانی دوێنی لەگەڵ لایەنی عیراقی هەنگاوی باشی بڕیوەو هەردوولا رێککەوتوون 280 هەزار بەرمیل نەوت بدرێت بە سۆمۆ و 120 هەزار بەرمیل نەوتیش بۆ ناوخۆ بەکاربێت لەگەڵ رادەستکردنی 50٪ی داهاتی ناوخۆی هەرێم بە بەغدا بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە ئەنجام، رەنگە پێویست بەوە بکات وەفدێکی عیراق بۆ بەدواداچوون لە داهاتەکان سەردانی هەرێم بکات".

ئەوەشی خستەڕوو "رەوانەکردنی مووچە بەندە بە ئەنجامی گفتوگۆکان و تاوەکو ئێستا رێککەوتن لەسەر بەکارهێنانی ئەو بڕە نەوتەی لە ناوخۆی هەرێم بەکاردێت کە بڕەکەی 120 هەزار بەرمیلی رۆژانەیە حکومەتی عیراق خۆی دەیەوێت سەرپەرشتی بکات و لەرێی تەندەرییەوە بیدات بە کۆمپانیاکان، بەڵام حکومەتی هەرێم دەیەوێ خۆی مامەڵە بەو نەوتەوە بکات، هەروەها کرێی دەرهێنانی نەوت لەلایەن کۆمپانیاکان یەکێکی ترە لە خاڵە ناکۆکەکان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan