عیراقی

وادەی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک درێژكرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک درێژكرایەوە
مەودا میدیا-

بەهۆی بوونی گرفت پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک، ئەو کێشانەی رووبەڕووی هاوڵاتییان دەبێتەوە، وەزارەتی بازرگانی عیراق بڕیاریدا بۆ  ماوەی مانگێک پرۆسەکە درێژبکاتەوە.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند "ماوەی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک 8/1ی ئەمساڵ درێژدەکرێتەوە، ئەوەش لەپێناو بەشداریی تەواوی هاوڵاتییان لە پرۆسەکە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد  "تاوەکو ئێستا 33 ملیۆن هاوڵاتیی لە تەواوی پارێزگاکان کە دەکاتە 60٪ی دانیشتووانی عیراق فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراکیان پڕکردووەتەوەو پرۆسەکەش بەردەوامە".

ئەوەشی خستەڕوو "نەبوونی شارەزایی لە دابەزاندنی ئەپڵیکەیشنەکە، نەبوونی کارتی نیشتمانی، جیابوونەوەی هاوسەران، نەشتەرگەرییەکانی جوانکاریی ئەو کێشانەن کە رووبەڕووی هاوڵاتییان بوونەتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan