عیراقی
لێپرسینهوه له وهزیرى نهوتى عیراق دهكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
ئهندامێكى پهرلهمانى عیراق له فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان رایگهیاند، بههۆى به قاچاخبردنى نهوتى ئێران، لێپرسینهوه له وهزیرى نهوتى عیراق دهكرێت.
سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عیراق رایگهیاند "بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عیراق، لێپرسینەوە لە وەزیری نەوت و سەرۆکی جێبەجێكاری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" بکات".
وتیشى "بانگێهێشت و لێپرسینەوە لە حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت و عەلی نزار فائق سەرۆکی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) لەسەر ئەو راپۆرتەی کۆنگرێسی ئەمەریکایە، کە تێیدا باس لەوە كراوە نەوتی ئێران بە قاچاخ تێکەڵی نەوتی عیراق کراوەو بە فەرمی هەناردەی دەرەوەی وڵات کراوە".
باسى لهوهشكردوه "بەهۆی ئەوەی وەزیری نەوت و سەرۆکی کۆمپانیای سۆمۆ بە گەشتێکی دەرەوەی وڵاتە لە ڤییەننان، بانگهێشتکردنەکەیان بۆ هەفتەی داهاتوو دواخراوە".
ع
بیروڕا



