عیراقی

کۆمسیۆن: 160 حزب و هاوپەیمانی لیستی کاندیدەکانیان پێشکەش کردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمسیۆن: 160 حزب و هاوپەیمانی لیستی کاندیدەکانیان پێشکەش کردووە
مەودا میدیا-

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاشکرایکرد زیاتر لە حەوت هەزار و 900 کاندیدیان تۆمارکردووە کە کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عیراق.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان راگەیاند "160 هاوپەیمانی و حزب و لیستی تاکەکەسی کاندیدەکانیان پێشکەشی کۆمسیۆن کردووە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بۆ دڵنیابوون لە شایستە بوونیان، کۆمسیۆن ناوی کاندیدەکان رەوانەی وەزارەتەکانی بەرگری، ناوخۆ، پەروەردە و خوێندنی باڵا، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی، دەستەی دەستپاکی، دەستەی لێپرسینەوە و داد، بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەی تاوان، هەروەها وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکات".

ئەوەشی خستەڕوو "زیاتر لە حەوت هەزار و 900 کاندید لە تەواوی لیست و حزب و هاوپەیمانی و کەسایەتییە جیاوازەکان ناویان تۆمارکردووە بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەماندا کێبڕکێ لەسەر 329 کورسی بکەن، کە زۆرترین ژمارەیە لە ساڵی 2003وە بەشداریی لە پرۆسەکە دەکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan