عیراقی

نێچیرڤان بارزانی و قاسم ئەعرەجی کۆبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نێچیرڤان بارزانی و قاسم ئەعرەجی کۆبوونەوە
مەودا میدیا-

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2025/7/9، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازيکرد له‌ راوێژكارى ئاسايشى نيشتمانيى عیراق و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "نێچیرڤان بارزانی و قاسم ئەعرەجی جه‌ختيان له‌ گرنگيى به‌رده‌واميى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوان سوپاى عیراق و پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منييه‌كانيان كرده‌وه‌".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "گفتوگۆیان لەبارەی بڕیاری پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ چەک دانان و هه‌نگاوه‌کانی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ تورکیا بە هەماهەنگی عیراق و رۆڵی هەرێمی کوردستان کردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "دوايين پێشهاته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌ و كاريگه‌رييه‌كانى به‌سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌كه‌وه‌ و هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامي سياسه‌ت و كاركردن بۆ دوورخستنەوەی عیراق و تێوه‌نه‌گلانى له‌ كێشه‌ و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan