عیراقی

لیژنە باڵاکەی عیراق لەبارەی مووچە و نەوت کۆبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنە باڵاکەی عیراق لەبارەی مووچە و نەوت کۆبووەوە
مەودا میدیا-

لیژنەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق یەكەم كۆبوونەوەیان لەبارەی كێشەی مووچە و نەوت لەنێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند "کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردن بووە لەسەر کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم سەبارەت نەوت، مووچە و تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەران".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە جێبەجێکردنی پرسی هەناردەكردنەوەی نەوت و بڕی بەكارهێنانی ناوخۆیی نەوت و داهاتی نانەوتی و پشكی حكومەتی فیدراڵی لە داهاتەكە و پرسی تەوتینی مووچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان کرایەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "لیژنەکە جەختی لەسەر بەردەوامی گفتوگۆکان کردووەتەوە بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرکردنێکی خێرا بەشێوەیەک کە مافی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بپارێزێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan