عیراقی

هەرێم و بەغدا لە رێککەوتن نزیک بوونەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێم و بەغدا لە رێککەوتن نزیک بوونەتەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/7/13، ئەو لیژنەیە حکومییەی کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە پێکهێنراوەو ئەرکی تاوتوێکردنی ناکۆکی نێوان بەغدا و هەرێمی پێسپێردراوە، ئەمڕۆ ڕاپۆرتەکەی تەواو دەکات، بەڵام پرسی مووچە بە هەڵپەسێردراوی دەمێنێتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە پێگەی بەغداد ئەلیومی راگەیاند "ئەمڕۆ لیژنەکە راپۆرتەکەی تەواو دەکات و ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەکات، کە بڕیارە رۆژی سێشەممە لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێ بکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پرسی داهاتە ناوخۆییەکان و رادەستکردنی 50%ی هەرێم بە بەغدا و نیمچە رێککەوتنێکیش هەیە لەسەر پرسی تەوتینی مووچەی فەرمانبەران کراوە ، هەروەها رێککەوتن کراوە لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت".

ئەوەشی خستەڕوو "تاکە خاڵی ناکۆکی ماوەتەوە پەیوەندی بەو بڕە نەوتەوە هەیە کە هەرێم پێویستی پێیەتی بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی، حکومەتی فیدراڵی پێی وایە 46 هەزار بەرمیلە، لەکاتێکدا کوردستان داوای 65 هەزار بەرمیل دەکات، لەگەڵ ئەگەری گەیشتن بە سازان پێش دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan