راپۆرت
بێ مووچه‌یی فه‌رمانبه‌رانى هه‌راسانكردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
نزیكده‌بێته‌وه له وه‌رزێك، هیچ مووچه‌یه‌ك نه‌دراوه‌ته فه‌رمانبه‌ران، به‌هۆیه‌وه دۆخى دارایی هاوڵاتییان زۆر خراپه و فه‌رمانبه‌ران وه‌ك پێویست ناتوانن ژیانى رۆژانه‌یان به‌ڕێبكه‌ن.
ماوه‌ى نزیكه‌ى سێ مانگه، فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، فه‌رمانبه‌ر هه‌یه رۆژانه بۆ ئه‌وه‌ى بچێته سه‌ر كاره‌كه‌ى پێویستى به 5 بۆ 10 هه‌زار دیناره، ئه‌وه‌ش قورسایی له‌سه‌ر ژیانى هێنده‌ى تر گرانكردووه.
كاروان ستار، فه‌رمانبه‌ره و به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نزیكه‌ى سێ مانگه ماڵ و مناڵم به قورسیی ده‌ژیه‌نم، هیچ ده‌ستكه‌وتێكم نه‌بووه له مادده، جگه له‌وه‌ش رۆژانه بۆ ئه‌وه‌ى بچمه ده‌وام، خه‌رجییه‌كم كردووه و ئه‌وه‌ش هێنده‌ى تر بارى ژیانمى قورس و گرانكردووه".
وتیشى "له‌و حكومه‌ته بێ باكتر و بێ متمانه و بێ كه‌ڵك نه‌بووه و نییه، سێ مانگ فه‌رمانبه‌رت مووچه وه‌رنه‌گرێت، نه‌توانى چاره‌سه‌رى ئه‌و دۆخه بكه‌ى، هه‌ر بمانده‌نه ده‌ست به‌غدا پێویستمان به حكومه‌تى له‌و جۆره نابێت".
ژاكاو ره‌حیم، فه‌رمانبه‌رێكى تره به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌موو رۆژێك به چوار هه‌زار ده‌چمه ده‌وام و به چوار هه‌زار ده‌گه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌وه، سێ مانگه یه‌ك دینارم وه‌رنه‌گرتووه، هه‌موو رۆژێكیش ئه‌گه‌ر نان نه‌بێ بیخۆم ده‌بێت هه‌شت هه‌زار بده‌مه ته‌كسى تا بچمه ده‌وام".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كردویه‌تى له مێژوودا بوونى نه‌بووه، وا ده‌زانێت خه‌ڵك ته‌نها هه‌واكه‌ى هه‌بێت ده‌ژیت، خراپترین حكومه‌ت ئه‌وه‌یه كه هیچ خه‌مى میلله‌تى نه‌بێت، ئه‌وه‌تا ئه‌و حكومه‌ته وایه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم 81 رۆژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و تا ئێستاش دیار نییه كه‌ى مووچه‌ى مانگى پێنج وه‌رده‌گرن.
ع
بیروڕا



