عیراقی
عیراق.. 28 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 28 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و یەک حاڵەتی گیان لەدەستدانیش لە رەسافەی بەغدا تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ هەزار و 602 کەس بەرزبووەوە.

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە "لەکۆی هەزار و 782 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا و 28 تووشبووی ڤایرۆسەکە دەستنیشان کراون، تاوەکو ئێستاش لە عیراقدا 60 هەزار و 837 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراوە".
ئەوەش خراوەتەڕوو "ئەمڕۆ لە عێراق کەسێک بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە رەسافەی بەغدا گیانی لەدەستداوە و 53 تووشبووی ڤایرۆسەکەیش چاکبوونەتەوە".
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بەمشێوەیەیە، هەزار و 602 کەس تووشبوون و هەزار و 96 کەس چاکبوونەتەوە و 83 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.