راپۆرت
تا ئێستا دەسەڵاتی جێگرەکانی سەرۆکی هەرێم دیاری نەکراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەگەرچی جێگرانی سەرۆکی هەرێم لە دەوامدان و لە کۆڕ و کۆبوونەوە ڕەسمییەکاندا دەردەکەون، بەڵام تا ئێستا دەسەڵاتی جێگرەکانی سەرۆکی هەرێم دیاری نەکراون و هەریەکە لە یەکێتی و گۆڕانیش داوای دیاریکردنی ئەو دەسەڵاتانە دەکەن.
بە پێی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم، سەرۆکی هەرێم خۆی دیاری دەکات کام دەسەڵاتانە دەدات بە جێگرەکانی، بەڵام تا ئێستا سەرۆکی هەرێم ئەو دەسەڵاتانەی نەداوە بە جێگرەکانی هەرەیەکە لە یەکێتی و گۆڕانیش داوای دەکەن، لە کاتێکدا پێشتر ڕێککەوتنی سیاسیی لەسەر کراوە و دەبوو تا ئێستا ئەو دەسەڵاتانە بۆ جێگرەکان دەستنیشان بکرانایە.
نزیکەی شەش مانگە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوێندی یاسایی خواردووە و ماوەی سێ مانگیشە مەرسومی داەزراندنی بۆ جێگرەکانی دەرکردووە، بەڵام بەبێ دەستنیشانکردنی دەسەڵاتەکانیان.
باڵانبۆ محەمەد، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، بە مەودا میدیای وت "ئەوە ڕاستە و تا ئێستا ئەو دەسەڵاتانە بۆ جێگرەکان دیاری نەکراون و جگە لەوانەش چەندان پۆستی تر هەن کە ڕێککەوتنی سیاسیشیان لەسەر کراوە و تا ئێستا جێبەجێ نەکراون".
وتیشی: "ئەوە پێویستە تێگەیشتن و دانیشتنی لایەنە سیاسییەکانە، هەرچەند دەبوو تا ئێستا ئەو دەسەڵاتانە بۆ جێگرەکانی سەرۆکی هەرێم دیاری بکرانایە".
سەرۆکی هەرێم دوو جێگری هەیە، یەکێکیان جێگری سەرۆکی هەرێمە بۆ کاروباری سەربازی و ئەوەی تریان جێگرە بۆ کاروباری ئیداری، لە سەرەتای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتدا گۆڕان و پارتی ڕێککەوتن جێگرەکە بۆ کاروباری سەربازبی بدرێت بەوان، بەڵام دواتر یەکێتیش پێداگری لەسەر وەرگرتنی کرد و جێگری سەرۆکی هەرێم بۆ کاروباری سەربازی بۆ یەکێتی یەکلایی بووەوە.
یاسین خزر، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە دەسەڵاتەکانی جێگری سەرۆکی هەرێمم گرنگە بەلامانەوە دیاری بکرێن و داوای یەکلاییکردنەوەشیمان کردووە، وەک گۆڕان 12%ی پۆستەکانی حکومەتی هەرێم مافی ئێمەیە و هەوڵی بەدەستهێنانیان دەدەین و دەبێت پێمان بدرێت".
وتیشی: "نازانم بۆچی تا ئێستا ئەو دەسەڵاتانە بۆ جێگرەکانی سەرۆکی هەرێم دیاری نەکراون، بەڵام دەبێت دیاری بکرێن تا جێگرەکانیش بتوانن بە ئەرک و بەرپرسیارێتیی خۆیان هەڵبستن".
سەرۆکایەتیی هەرێم تا ئێستا بێ بینایە و ئەو بینایەی سەرۆکایەتیی هەرێم لە سەری ڕەش کە ساڵی 200 درووست کرا لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێم، دوای وازهێنانی مەسعود بارزانی لە پۆستی سەرۆکی هەرێم ئامادە نەبوو ئەو بینایە بۆ برازاکەی چۆڵ بکات و ئێستا کردوویەتی بە "بارەگای بارزانی". بۆیە سەرۆکایەتیی هەرێم ئێستا لە بینای وەزارەتی سامان سروشتییەکاندایە و بینایەکی تایبەتیش بۆ سەرۆکایەتیی هەرێم لە تەواوبووندایە.
شوان محەمەد، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای وت "دیاریکردنی دەسەڵاتی جێگرانی سەرۆکی هەرێم لە دەسەڵاتی سەرۆکی هەرێم خۆیدایە و خۆی بڕیار دەدات چ دەسەڵاتێک دەدات بە کام جێگرەی".
وتیشی "ئەو جێگرانە تا ئێستا لە ڕێگەی کەناڵە حزبییەکانی خۆیان و پەیوەندییە سیاسییەکانیان باسی ئەو کێشەیەیان نەکردووە، کەواتە ئەوان بۆ خۆیان ڕێککەوتوون و هیچ کێشەیەکیان نییە".