ئابووری

هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکات
مەودا میدیا-

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی کوردستان ئاشکریکرد لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا، دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوت دەکرێتەوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم رایگەیاند "پاش رێککەوتنی سێقۆڵی نێوان هەردوو وەزارەت و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوتی هەرێم، لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێم رێککەوتن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە ماوەی ئەم 48 کاتژمێری داهاتوودا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan