ئابووری
ورده‌كاری رێكکه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاشکرایکرد ئومێد دەکەن رێکكه‌وتنامه‌ی سێ قۆڵی ببێته‌مایه‌ی سه‌قامگیریی له خه‌رجكردنی مووچه و شایسته‌كانی هه‌رێم.
ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگەیاند "رێكکه‌وتننامه‌كه له شه‌ش مادده‌ی سه‌ره‌كی و پێشه‌كیه‌ک پێكهاتووه و له لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق و سامانه سرووشتییه‌كان و كۆمپانیای نه‌وتییه‌كان واژۆكراوه و ماف و شایسته و پابه‌ندییه‌كانی هه‌ر سێ لایه‌نی تێدا ده‌ستنیشانكراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بڕیاره كاتژمێر 6:00ی سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگای بۆری نه‌وتی هه‌رێم - جه‌یهان و جارێكی تر بگاته‌وه بازاڕی جیهانی و له‌لایه‌ن كۆمپانیای سۆمۆوه به بازاڕ بكرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی رێککەوتنەکە داهاتی نەوت دەگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی فیدڕاڵی و دوای پێدانی مانگانه‌ی به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدڕاڵیی له داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێم، به‌مجۆره‌ش هه‌رێم به‌شدار ده‌بێت له زیادكردنی داهات، جارێكی تر مووچه و شایسته‌كانی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتیی تەخاندەکرێت".
ب ح

بیروڕا