ئابووری
سۆمۆ: داهاتی نەوتی هەرێم بۆ خەزێنەی گشتیی دەگەڕێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) ئاشکرایکرد سەرجەم داهاتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ خەزێنەی گشتیی دەگەڕێتەوە.
عەلی نزار، بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى سۆمۆ رایگەیاند "سبەینێ کاتژمێر 6:00ی بەیانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەنەوە و تێچووی هەر بەرمیلێکیش بۆ کۆمپانیاکان بە 16 دۆلار دیاریکراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " رێککەوتنەکە لەسەر بنەمای یاسای بودجەی سێ ساڵەی عیراق داڕێژراوە و دانووستانەکانیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم لەبارەی نەوت زیاتر لە 30 مانگی خایاندووە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە قۆناغی یەکەمدا رۆژانە نزیکەی 190 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم هەناردە دەکەن و پلان هەیە لە ماوەیەکی نزیکدا بۆ 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبکرێتەوە".
ب ح

بیروڕا