ئابووری

رادەستکردنی نەوت رێگا دروستەکەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رادەستکردنی نەوت رێگا دروستەکەیە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد دوای (20) ساڵ لە بەرهەمهێنانی نەوت، نۆ کاتژمێری تر نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگای کۆمپانیای سۆمۆوە دەبرێتە بەندەری جەیهان و دەفرۆشرێت.

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "ماوەی (11) ساڵە قەیرانی مووچە بەرۆکی خەڵکی هەرێمی کوردستانی گرتووە، هەرگیز رازی نەدەبوون نەوت بدرێتە سۆمۆ و خۆشیان نەیاندەتوانی مووچە دابین بکەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگای سۆمۆوە هەنگاوە گرنگەکەیە، بەڵام ئایا کامیان بەرپرسیاریەتی هەڵدەگرن لە گرفتی (11ساڵ)ی مووچە لە نەدان و لێبڕین و پاشەکەوت و خۆگونجاندن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan