ئابووری

توركیا هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی پشتڕاستكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی پشتڕاستكردەوە

مەودا میدیا-
دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ هەرناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەستیپێكرد، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا هەناردەكردنی نەوتی عیراقی بۆ توركیا پشتڕاستكردەوە. 

لە پەیامێكیدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، ئاڵپارسلان بایراكتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە"لە كاتژمێر 07:07 خوولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، هەناردەكردنی نەوتی هەرێم جارێكی دیكە بە رێگەی هێڵی گواستنەوەی نەوتی خاوی عیراق-توركیا دەستیپێكردووەتەوە". 

ئەوەش لە كاتێكدایە كە بە هۆی بوومەلەرزەكانی 6ی شوباتی 2023ـوە هێڵی گواستنەوەی نەوتی عیراق-توركیا بۆ ماوەیەكی كاتی داخرابوو و دواتر لە لایەن كۆمپانیای (بۆتاش)ەوە نۆژەنكرایەوە". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan