ئابووری

رێكەوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ سێ‌ مانگە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێكەوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ سێ‌ مانگە


مەودا میدیا-
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"ئەو رێكەوتنەی كە لە نێوان هەرێمی كوردستان و عیراقدا كراوە، تاوەكو سێ مانگی دیكە بەردەوام دەبێت و دواتر نوێدەكرێتەوە".

وەزیری نەوتی عیراق وتیشی"هەرێمی كوردستان دەتوانێت 50 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەكاربهێنێت بۆ كاروباری ناوخۆیی و عیراق دەستوەردان لەو بابەتە ناكات". 

سەبارەت بە گرفتی مووچەش ئاماژەی بۆ ئەوەكرد"دوای پابەندبوونی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان بە ناردنی نەوت گرفتی نەناردنی مووچە كۆتایی دێت و بۆ لەمەودوا مانگانە لە كاتی خۆیدا مووچە رەوانە دەكرێت". 

باسی لەوەشكرد"لەبەرئەوەی هێشتا ئەو نەوتەی هەرێمی كوردستان كە گەیشتووەتە بەندەری جەیهانی توركیا كەمە، بۆیە جارێ‌ لەوێ كۆگا دەكرێت و دواتر رەوانەی بازاڕەكانی جیهان دەكرێت". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan