ئابووری

سبەینێ مووچەی مانگی حەوت خەرج دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ مووچەی مانگی حەوت خەرج دەکرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت سەرجەم کێشەکانی مووچە کۆتایی دێت و سبەینێ رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی تەمموزی (7)ی مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێدەکات.

شوان کەلاری، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند "دوای هەناردەکردنەوەی نەوت دەبێت حکومەتی هەرێم کار بۆ وەرگرتنی بەشە بوودجەی 12.68ی خۆی بکات، پشکی هەرێم لە بەشە بودجە زۆر زیاترە لە وەرگرتنی مووچە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەم دوو مانگە بۆ خەمڵاندنی تێچووی هەر بەرمیلێک نەوتە، گەر 16 دۆلار زیاتر بوو دەبێت پارەکە بدرێت بەکۆمپانیاکان، ئەگەریش کەمتر بوو داشکاندنی بۆ دەکرێت".

ئەوەشی خستەڕوو  "هیچ ئاستەنگییەک لەبەردەم خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا نەماوە و سبەینێ وەزارەتی دارایی عیراق رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی تەمموز (7) دەستپێدەکات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan