ئابووری
رێباز حەملان: رێککەوتنمان بۆ هەموو مووچەکان کردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری دارایی ئاشکرایکرد سبەینێ رێکارەکانی تەمویلکردنی مووچەی مانگی تەمموز (7)ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند "پێویستە سبەینێ وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی تەمموز (7) خەرج بکات و دواتر مووچەی مانگی ئاب (8) رەوانە بکرێت، لەپێناو مووچەش حکومەتی هەرێم رێککەوتنی کردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "گەرەنتی هەموو رێککەوتن و بەڵێنەکانی خۆیان دەکەن سەبارەت بە داهاتی نانەوتی و هەناردەکردنەوەی نەوت، گفتوگۆکانیش لەچوارچێوەی دەستوو و یاسای بودجە بوون و ئێستاش پابەندن".
ئەوەشی خستەڕوو "بودجەی هەرێمی کوردستان کە لە عیراقەوە دێت تەنها مووچە نییە بەڵکو بودجەی بەگەرخستن و وەبەرهێنان و سیادی و حاکیمەیە، پێویستە لەگەڵ رادەستکردنی نەوت و 120 ملیار لە داهاتی ناوخۆ ، بەغدا بودجەی بەگەرخستن و وەبەرهێنان بۆ هەرێمی کوردستان خەرج بکات".
ب ح

بیروڕا