ئابووری

دەبێت بەغدا پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ بکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەبێت بەغدا پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ بکات
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد بە رێککەوتنی هەرێم و بەغدا جارێکی تر نەوتی هەرێمی کوردستان گەیشتەوە ناوەندەکانی بازاڕی وزەی جیهانیی، بۆ لەمەودواش دەبێت بەغدا پابەندییەکانی خۆی لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و چەند مانگێکی خانەنشینان جێبەجێ بکات.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "رێککەوتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، بەرهەمی دەیان کۆبوونەوە و دانووستانی حکومەتی هەرێم و بەغدا بووە و بابەتی دەرکردن و هەناردە و بەبازاڕکردنی نەوت زۆر بە وردی نووسراوەتەوە".

ئاماژەی بۆ  ئەوەشکرد "حکومەتی هەرێم لەپێناو مووچەی مووچە خۆراندا زۆر نەرمی نواندووە و کە لە ماوەی رابردوودا زوڵمێکی گەورە لە فەرمانبەران کراوە، ئەم پرۆسەیەش بە مووچەی فەرمانبەرانەوە بەسترابووەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە حکومەتی بەغدا پابەندییەکانی خۆی لە شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی نەوت و مووچەخۆران و خەرجکردنی مووچەی خانەنشینان کە چەند مانگێکە لە چاوەڕوانی مووچەکانیاندان جێبەجێ بکات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan