ئابووری

ئەمڕۆ رێکارەکانی خەرجکردنی مووچە دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ رێکارەکانی خەرجکردنی مووچە دەستپێدەکات
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردووە و ئەمڕۆ کاری لەسەر دەکرێت پاشان تەیف سامی بەڕێوەبەری ژمێرکاریی لە خەرجکردنی پارەکە ئاگادار دەکاتەوە و دەخرێتەسەر هەژماری لقی بانکی ناوەندی لە هەولێر".

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند "لە لیستی مووچەی مانگی تەمموز (7)دا سێ هەزار و 443 ناوی نوێ زیادیکردووە کە هەموویان خانەنشینن و حەوت مانگە هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە و ئەم مانگە هەر حەوت مووچەکە بەسەریەکەوە وەردەگرن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد"بە تەواوبوونی ئەم ژمارەیە لە خانەنشینان قۆناغێکی تر لە ناوی خانەنشینان دەستپێدەکات کە ژمارەیان 423 فەرمانبەرن کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە خانەنشین بوون بەڵام ئەوانیش تاوەکو ئێستا هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە و لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب (8) تەواوی مووچەکانیان وەردەگرن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan