ئابووری
پارەی گەنم دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم ئاشکرایکرد چەکی پارەی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە گەیشتووە و وەجبە بە وەجبە پارەی تر بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی جووتیاران رەوانە دەکرێت کە بۆ هەر تەنێک گەنم (800 بۆ 850 هەزار دینار) دیاریکراوە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاند "چەکی 57 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانیان بەدەست گەیشتووە و رێکارە کارگێڕیی و داراییەکانیان دەستپێکردووە بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی پارەکە بکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پارەکە (20 ملیاری بۆ جووتیارانی پارێزگای هەولێر، بڕی 25 ملیاری بۆ پارێزگاکانی سلێمانی هەڵەبجەیە و 12 ملیاریشی بۆ جووتیارانی پارێزگای دهۆک)ە دانراوە و لەمڕۆژانەدا چەکەکان دابەش دەکەن و دواتر بۆ وەرگرتنی شایستەکانیان جووتیاران ئاگادار دەکەنەوە".
ب ح

بیروڕا