ئابووری

موڵکەکانی چاڤی دەفرۆشرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


موڵکەکانی چاڤی دەفرۆشرێن
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم بڵاویکردەوە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو پڕۆسەی فرۆشتنی زیادکردنی ئاشکرای موڵکەکانی (کۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاری - هاوپشکی تایبەت ) لە بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی بەڕێوە دەچێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند "موڵکەکان  ژمارەیان ( 60 ) موڵکە، بەمەبەستی گەڕانەوەی قەرزەکانی بانکەکانی سەر بەوەزارەتەکەیان کە بڕەکەی (91 ملیار و 760 ملیۆن و 660 هەزار و 350 دینارە) و سەرجەم موڵکەکانیش بەیەک پاکێج دەفرۆشرێن".

ئاماماژەی بۆ ئەوەشکرد " هەر کەس و لایەنێک دەیەوێت بەشداریی لە پڕۆسەی زیادکردنەکەدا بکات، دەتوانێت لە نزیکترین کاتدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی بکات بەمەبەستی دەستخستنی زانیاریی و ئەنجامدانی رێکارە کارگێڕی و یاساییەکان".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan