ئابووری

یه‌ده‌گى زێڕى عیراق زیادبووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یه‌ده‌گى زێڕى عیراق زیادبووە

مه‌ودا میدیا-

راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق باس له‌ یه‌ده‌گى زێڕى عیراق ده‌كات و ده‌شڵێت، عیراق یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ى زۆرترین یه‌ده‌گى زێڕى هه‌یه‌ به‌راورد به‌ وڵاتانى عه‌ره‌بى.

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "عیراق خاوه‌نى یه‌ده‌گێكى زۆرى ئاڵتوونه‌، ساڵانه‌ ده‌وڵه‌ت چه‌ند ته‌نێك زێڕ ده‌كڕێت بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى یه‌ده‌گى زێڕ".

وتیشى "ئێستا عیراق خاوه‌نى زیاتر له‌ 163 ته‌ن زێڕه‌، یه‌ده‌گێگى زۆرى هه‌یه‌، به‌راورد به‌ وڵاتانى ترى عه‌ره‌بى زۆرترینمان هه‌یه‌، هه‌ر ته‌نێك له‌و زێڕه‌ له‌م كاته‌دا به‌هاكه‌ى 120 ملیۆن دۆلارى ئه‌مه‌ریكییه‌، تێكڕا نرخه‌كه‌ى 20 ملیار دۆلار ده‌كات".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوو وڵاتانى دنیا ده‌ستیان به‌ كڕینى زێڕ كردووه‌ و نرخه‌كه‌شى به‌رده‌وام له‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan