ئابووری
داهاتى نهوتى عیراق بۆ مانگى ئاب زیاتر له حهوت ملیار دۆلاره
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
كۆمپانیاى نهوتی به بازاڕكردنى عیراق بڵاویكردهوه، داهاتى نهوتى عیراق بۆ مانگى ئاب زیاتر له حهوت ملیار دۆلار بووه و زۆرینهى بۆ مووچه بووه.
ئەمڕۆ یەکشەممه، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عیراق "سۆمۆ" بڵاویکردووەتەوە "لە مانگی ئابدا 104 ملیۆن و 806 هەزار و 884 بەرمیل نەوتی خاو هەناردە کراوە و داهاتەکەشی حەوت ملیار و 160 ملیۆن و 253 هەزار و 23 دۆلار بووە".
باس لهوهشكراوه " 103 ملیۆن و 895 هەزار و 706 بەرمیل نەوتی کێڵگەکانی نێوەڕاست و باشووری عیراق بووە، 977 هەزار و 187 بەرمیلیش لە کێڵگەی گەیارە لە پارێزگای نەینەوا و لە کەرکووکەوە بۆ ئوردن هەناردە کراوە".
ئەوهش لەکاتێکدایە کە بەگوێرەی ئاماری سۆمۆ، لە مانگی تەممووزدا 104 ملیۆن و 750 بەرمیل نەوت هەناردە کرابوو و داهاتەکەشی حەوت ملیار و 143 ملیۆن و 21 هەزار دۆلار بوو.
ع
بیروڕا



