ئابووری
بۆچى له به‌شه‌خۆراك فاسۆلیا دابه‌شناكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
یه‌كێك له مادده‌كانى به‌شه‌خۆراك كه له دوو ساڵى رابردوو زیادكرا، ئه‌مساڵ هیچ مانگێك دابه‌شنه‌كراوه و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم له رێگه‌ى مه‌ودا میدیاوه روونكردنه‌وه له‌و باره‌وه ده‌دات.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانىی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له دوو ساڵى رابردوو فۆسۆلیا بۆ به‌شه‌خۆراكى مانگانه زیادكرا، له لایه‌ن هاوڵاتییان خواستى زۆرى له‌سه‌ربوو، چونكه زۆرینه‌ى خه‌ڵك ئه‌و فاسۆلیایه به‌كارده‌هێنن".
وتیشى "ساڵى رابردوو چه‌ند مانگێكى كه‌م دابه‌شكرا، ئه‌مساڵ تا ئێستا له به‌شه‌خۆراكى مانگانه فاسۆلیا دابه‌شنه‌كراوه، ئێمه چه‌ندینجار داوامان له وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و مادده‌یه دابه‌شبكات".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بڕى ئه‌و فاسۆلیایه‌ى كه ده‌گاته عیراق زۆر كه‌مى، به‌شى هه‌موو پارێزگاكان ناكات و ئه‌مساڵیش فاسۆلیا بۆ هه‌رێمى كوردستان نه‌هاتووه".
له به‌شه‌خۆراكى مانگانه، رۆن و شه‌كر و برنج و دۆشاو و نیسك و له‌تكه نۆك و هه‌ندێكجار نۆكیش دابه‌شده‌كرێت.
ع
بیروڕا



