ئابووری
زانیاریی له‌سه‌ر بڕینى سه‌دا 3ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بریاره له‌م مانگه‌وه، فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان سه‌دا 3ى مووچه‌كانیان لێ ببڕدرێت، ئه‌و لێ بڕینه‌ش له لایه‌ن عیراقه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تیی ده‌كرێته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كان "ئه‌و لێبڕینه‌وه له كۆى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نییه، به‌ڵكو له مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تیی فه‌رمانبه‌ره".
بڕینی ئەو مووچەیە بۆ ئەوەیە كە یاسای خانەنشینی عیراق جێبەجێ دەكرێت بەو هۆیەشەوە دەبێت فەرمانبەران قەربووی ئەو ماوەیە بكەنەوە كە ئەو لێبڕینەیان نەكراوە، ئەو لێبڕینە بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام دەبێت دواتر لەگەڵ ئەوەی لە بەغدا هەیە یەكدەخرێت.
هه‌ندێك له میدیاكان به هه‌ڵه باس له بڕینى سه‌دا 3ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن كه بڕێكى زۆر ده‌كات، له كاتێكدا ئه‌و لێبڕینه بۆ مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تیی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكه و رێژه‌كه‌ى كه‌مه.
ع
بیروڕا



