ئابووری
کۆتایی هەفتە مووچە خەرج دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی عیراق لە وادەی خۆیدا، ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان دواکەوتووە و سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی هەرێم دڵنیایی دەدات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند "رەنگە رۆژی چوارشەممە یان پێنجشەممە بەغدا مووچەی مانگی تەمموز (7)ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات، ئەوەش بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینە لە بانکەکان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هۆکاری نەناردنی مووچەی هەرێم، بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی عیراقە کە دوای تەواوبوونی دابەشکردنی مووچە لە عیراق دواتر مووچەی هەرێم رەوانە دەکرێت".
ب ح

بیروڕا