ئابووری
سبەینێ بەغدا مووچەی هەرێم خەرج دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
میدیایەکی عیراقی لە زاری سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی عیراق بڵاویکردەوە سبەینێ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەمموز رەوانە دەکرێت.
ماڵپەڕی بەغداد ئەلیوم رایگەیاند "سبەینێ وەزارەتی دارایی عیراق بڕی 973 ملیار دینار وەک پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەخاتە سەر هەژماری لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عیراق".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو بڕە پارەیە بۆ مووچەی مانگی تەمموز (7) تەرخانکراوە، دوای وەرگرتنی لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێم لە ماوەی سێ رۆژدا بەسەر مووچەخۆراندا دابەشدەکرێت".
ب ح

بیروڕا