ئابووری
هەناردەكردنەوەی نەوت لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستانە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشکرایکرد رێككەوتنی هەناردەكردنەوەی نەوت لەنێوان هەرێم و بەغدا و کۆمپانیاکان لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستانە.
عیزەت سابیر، بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند "مانگانە بەغدا 400 ملیۆن دۆلار لە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان قازانج دەكات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەگەر رێككەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم وەک خۆی جێبەجێ بكرێت كێشەی مووچەی فەرمانبەران نامێنێت".
ئەوەشی خستەڕوو "بۆ لەمەودوا حکومەتی هەرێم هیچ پاساوێكی نامێنێت تاوەکو سووتەمەنی ( بەنزین و نەوت) بەگرانتر بە هاوڵاتییان بفرۆشێت".
ب ح

بیروڕا