ئابووری
به‌رهه‌مى هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه زیادیكردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مساڵ، به‌پێى داتا نافه‌رمییه‌كانى كشتو‌كاڵى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، به‌رهه‌مى هه‌نار به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادیكردووه، له كاتێكدا كه‌مبارانی بوو.
ستار مەحمود، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە، بە مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "لە سنووری پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه 10 هەزار دۆنم باخی هەنار هەیە، به هه‌زاران باخه‌وان و جوتیار كارى به‌رهه‌مهێنانى هه‌نار ده‌كه‌ن و ساڵانه به هه‌زاران ته‌ن هه‌نار ده‌خرێته بازاڕه‌وه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه له باشترین جۆرى هه‌ناره و خواستێكى زۆرى له‌سه‌ره‌و روونه لاى هه‌مووان له ماوه‌ى ساڵانى رابردوو هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه كراوه".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و ده هه‌زار دۆنم زه‌ویه‌ى كه باخى هه‌ناره، به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایی ساڵانه سه‌رو 35 هه‌زار ته‌ن هه‌نار ده‌دات، ئه‌مساڵیش سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌مبارانى هه‌بوو، به‌ڵام به‌رهه‌مى هه‌نار زۆر باشتربووه له رووى كوالێتى و زۆریی".
فه‌لاح كوڵكنى، جوتیارى نمونه‌یی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه له پێگه‌شتندایه، ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كى گشتیی به‌رهه‌مى هه‌نار زۆر باشبووه و به‌پێى ئه‌و به‌رچاو روونییه و په‌یوه‌ندییه‌ى كه هه‌مان له‌نێوان جوتیاران، به‌رهه‌مى هه‌نار زیادیكردووه و له ئێستاشه‌وه به‌شێك له باخه‌وانه‌كان هه‌ناره‌كانیان فرۆشراوه و خواستى زۆریان له‌سه‌ره".
ع
بیروڕا



