ئابووری
هۆكارى هه‌رزانبوونى نرخى مریشك ئاشكرابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نرخى گۆشتى مریشك به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو هه‌رزانبووه و خاوه‌ن نوسینگه‌یه‌كى كڕین و فرۆشتنى مریشك هۆكاره‌كه‌ى ئاشكراده‌كات.
فه‌رمان جه‌میل، خاوه‌نى نوسینگه‌ى كڕین و فرۆشتنى مریشكى كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى گۆشتى مریشك دوو رۆژه زۆر دابه‌زیووه و یه‌ك كیلۆ مریشكى گه‌وره سه‌رو سێ كیلۆ، له كێڵگه‌كان به دوو هه‌زار دیناره، له دوكانه‌كان تا 2250 بۆ 2300 ده‌ست هاوڵاتیی ده‌كه‌وێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "مریشك بچوك یان ناسك، خوار سێ كیلۆ، له كێڵگه‌كان كیلۆى به 2050 دیناره، ئه‌ویش له دوكانه‌كان تا نزیكى 2500 ده‌ست هاوڵاتیی ده‌كه‌وێت".
له باره‌ى هه‌رزانبوونى وتیشى "مریشكێكى زۆر له كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان هه‌یه، زۆرینه‌ى كێڵگه‌كان پێگه‌یشتنى به‌رهه‌مییان له یه‌ك كاتدابووه، ئه‌وه‌ش وایكردووه مریشك زۆربێت و نرخه‌كه‌شى هه‌رزان بێت، له‌كاتێكدا رۆژانه هه‌نارده‌ى شاره‌كانى خوارو و ناوه‌ڕاستى عیراق ده‌كرێت و هیچ گرفتێكیش نییه".
ع
بیروڕا



