ئابووری
خشته‌ى مووچه بڵاوده‌كرێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم پاره‌ى مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نارد، بڕیاره له چه‌ند كاتژمێرى داهاتوو خشته‌ى مووچه بڵاوبكرێته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "پاره‌ى مووچه‌ى مانگى حه‌وت گه‌یشتووه‌ته ده‌ستى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم و بڕیاره له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو خشته‌ى مووچه بڵاوبكرێته‌وه و له ماوه‌ه‌ى سێ رۆژدا سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان مووچه‌ى مانگى حه‌وت وه‌ربگرن".
سه‌رچاوه‌یه‌ك به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌ر ئه‌مشه‌و پاره له لقى هه‌ولێرى بانكى ناوه‌ندیی ره‌وانه‌ى بانكه‌كانى شاره‌كان ده‌كرێت بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، وه‌زاره‌تى دارایی عیراق زیاتر له 956 ملیار دینارى بۆ مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نارد.
ع
بیروڕا



