ئابووری

دارا سێكانیانى: هه‌رێم و به‌غدا مووچه‌ نه‌دراوه‌كان بده‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


دارا سێكانیانى: هه‌رێم و به‌غدا مووچه‌ نه‌دراوه‌كان بده‌ن

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم لیستى مووچه‌ى مانگى نۆى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى ره‌وانه‌ى به‌غدا كرد.

وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌ "له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى ته‌كنیكى، لیستى مووچه‌ى مانگى نۆى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دراوه‌ته‌ فه‌رمانگه‌ى ژمێریاریی وه‌زاره‌تى دارایی عیراق".

دارا سێكانیانى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "رێككه‌وتن له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا كراوه‌ و پێویسته‌ هه‌ردوولا كارى جدى و خێرا بكه‌ن بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌و مانگانه‌ى كه‌ دواخراوه‌ كه‌ هه‌شت و نۆیه‌ بۆ ئه‌وه‌ى مانگ رێكبێته‌وه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هه‌رێم ده‌توانێت له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ لیستى مووچه‌ و داهاتى ناوخۆ به‌ خێرایی بداته‌ وه‌زاره‌تى دارایی عیراق بۆ ئه‌وه‌ى عیراقیش پاره‌ى مووچه‌ بنێرێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan